گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامدانى هەڵبژاردن

فوئاد حسێن: ڕێگەنادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانى شەڕ

2021.08.12 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن: ڕێگەنادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانى شەڕ

ناس كورد-

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ڕێگەنادەن وڵات ببێتە گۆڕەپانى شەڕ، جەختیشیکردەوە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن لە لەپەراوێزى سەردانەکەیدا بۆ پاکستان و کۆبوونەوەى لەگەڵ باڵیۆزى وڵاتانى عەرەبى جەختیکردەوە لەسەر پێویستى چڕکردنەوەى هەوڵەکان و هەماهەنگى نێوان وڵاتانى عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەوڵانەى دەدرێن بۆ نانەوەى ناسەقامگیریی، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وتیشى "عێراق ڕێگەنادات ببێتە گۆڕەپانى شەڕ، پێویستە رێز لەسەروەرى خاکەکەى بگیرێت".

 

فوئاد حسێن جەختیکردەوە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا بەپێی پێوەرى گونجاو کە متمانە بۆ گەل بگەڕێنێتەوە.