گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە کۆتایی هات

وردەکاریی دانپێدانانى بکوژى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا

2021.08.11 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دانپێدانانى بکوژى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا

ناس کورد-

 

بکوژى سەرۆکى شارەوانى کەربەلا لەدانپێدانەکانیدا جەختیکردووەتەوە کە سەر بە هیچ لایەنێکى سیاسی نییە و بەشێوەیەکى تاکەکەسى ئەو تاوانەى ئەنجامداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى پارێزگاى کەربەلا ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بکوژەکە لە دانپێدانانەکانیدا وتویەتى ئەوەى هانیداوە سەرۆکى شارەوانى کەربەلا بکوژێت، بینینى سەرۆکى شارەوانى و تیمەکانى نەهێشتنى زیادەڕۆیی بووە کە سەرقاڵى روخاندنى ماڵەکەى بوون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەر بە هیچ لایەنێکى سیاسی نییە و تاوانەکەى تاکەکەسى بووە.

 

بەپێی بەیاننامەکەى پۆلیس، ئەو بکوژە کە دواى تاوانەکە هەڵهاتبوو، لە خانویەکى تەواونەکراودا لەناوچەى جەمالییەى باکورى خۆرئاواى کەربەلا دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە، ئەو دەمانچەیەشى پێبووە کە تاوانەکەى پێ ئەنجامداوە.

 

لاى خۆیەوە، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار حسێن جەواد کۆتایی هاتووە و لەچەند رۆژى داهاتودا رەوانەى دادگاى تاوانى کەربەلا دەکرێت بۆ دادگاییکردنى.

 

me_ga.php?id=23681  

me_ga.php?id=23678  

me_ga.php?id=23682  

me_ga.php?id=23680  

me_ga.php?id=23679