گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فەرمانى ’’دەستگیرکردن’’ بۆ بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى دەرکرا

2021.08.11 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانى ’’دەستگیرکردن’’ بۆ بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى دەرکرا

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە یەکێتى رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى دەرکراوە، لەسەر چەند دۆسیەیەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە  بە "ناس کورد" ى راگەیاند (11ی ئابی 2021)، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ رێبوار جاف بەرپرسى مەڵبەندى چەمەچماڵى یەکێتى دەرکراوە کە بەرپرسی یەکێکە لە فەرمانگەکانی سلێمانی.

 

وتیشى فەرمانى دەستگیرکردنەکە پەیوەندیدارە بە چەند دۆسیەیەکەوە لەناویاندا رفاندن و گەندەڵی.

 

لەدواى سەرهەڵدانى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکى ئەو حزبە دەرکراوە، کە دیارترینیان میران محەمەد ئەندامى مەکتەبی سیاسییە.