گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مه‌ترسییان بۆ سەر ئاسایشی گشتی دروستكردووه‌

به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كاری کۆمپانیا ئەمنیەکان سنوردار ده‌كرێت[تایبه‌ت]

2019.06.25 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كاری کۆمپانیا ئەمنیەکان سنوردار ده‌كرێت[تایبه‌ت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکە بۆ سنوردارکردنی کاری کۆمپانیا ئەمنیەکان لەهەرێمی کوردستان. . ڕۆژی (چوارشەممە 26ی نیسان)، لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان کۆده‌بێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی کاری ئەو کۆمپانیایانەوە ده‌کات کە ئێستا لەژێر فرمان و چاودێری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدان. . دوابەدوای کوشتنی پاسەوانێکی خۆبەخشی بزووتنەوەی گۆڕان لەنزیک گردی زەرگەتە لەلایەن ژمارەیەک پاسەوانی ئەمنی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە، جارێکیتر کەیسی کۆمپانیا ئەمنییەکان هاتۆتەوە بەرباس. . شەوی 10ی ئەم مانگە، بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی بوونی مەترسی هێرشکردنە سەریان، سەرقاڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بوون بەچوار دەوری گردی زەرگەتە و ماڵی نەوشیروان مستەفا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی چەند خۆبەخشێکی گۆڕان و پاسەوانەکانی کۆمپانیایەک لەنزیک گردەکە، شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبوو، بەو هۆیەشەوە خۆبەخشێکی گۆڕان کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون. . شاخەوان ڕەئوف بەگ، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیا ئەمنیەکان و هەوڵ دەدەن کۆنووسێکی گشتگیر و تایبەت بۆ سنوردارکردنی کارەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە دابڕێژن و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن تا بکرێتە پڕۆژە یاسا. . ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، نەبوونی یاسایەک بۆ چاودێری و لێپرسینەوە لە کارەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە، مەترسیی بۆسەر ئاسایشی گشتی دروستدەکات. . (ناس كورد) زانیوویه‌تی، لە ئێستادا مەرجەکانی مۆڵەت پێدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا ئەمنیيەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە مەبەستی پاراستنی شوێنە گشتیەکان بەمجۆرەیە:   سەرەتا داواکاری پێشکەش دەکرێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی دامەزراندن و مەرج نییە لە ماوەی سێ مانگدا ڕەزامەندی بەدەست بهێنرێت. . هەرچەندە ناس کورد هەوڵیدا ئامارێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی کۆمپانیا ئەمنیەکان و بڕی ئەو داهاتەی کە بەشێكیان لە حکومەتی هەرێم وەریدەگرن، دەستبخات، بەڵام هەوڵەکان لەو بارەیەوە بێسوود بوون. . لای خۆیەوە، قادر ڕەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت، لەماوەی چوار ساڵی کارکردن لە لیژنەکە، نەیتوانیوە هیچ زانیارییەکی تایبەت لەبارەی ژمارەی کۆمپانیاکان و داهاتی خەرجکراو بۆ ئەو کۆمپانیایانە بەدەستبهێنێت. . ڕەزگەیی هێمای بۆئەوەشکرد، بەوپێیەی لە 2013 وە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم نەهاتووەتە پەرلەمانی کوردستان، نەتوانراوە بڕی ئەو پارە و خەرجییانە بزانن کە حکومەت بۆ بەشێک لەکۆمپانیاکان دابینیکردووە. . روونیشیكرده‌وه‌، لەڕێگەی چەند بەدواداچوونێکەوە بۆی دەرکەوتووە، گەندەڵییەکی زۆر لەو دۆسیەیەدا دەکرێ و ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و حزبیش لەپشت ئەو کۆمپانیایانەوە هەن. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، جگە لەکۆمپانیا ئەمنییە ناوخۆییەکان، کۆمپانیا بیانیەکانیش لە هەرێمی کوردستاندا هەن و بۆ هەر پاسەوانێکیش بڕی هەزار دۆلار لەلایەن حکومەتەوە تەرخانکراوە کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوە و شوێنە حکومییەکانیان لە ئەستۆ گرتووە. .