گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سبەینێ پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى داواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كات

2019.03.11 - 11:04
سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى داواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كات

 

 

ناس كورد-

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش داوایكردوه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ ناس كورد -ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى تا ئێستا به‌رچاو ڕونى نییه‌ له‌پۆست و پشكانه‌ى كه‌ له‌ كابینه‌ى نۆ پێده‌درێت، تا كاندیدى بۆ دیاریبكات، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویست زانراوه‌ یه‌كێتى و پارتى كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى دیاریكردنیان ئه‌نجامبده‌ن".

وتیشى: "پێویست ناكات به‌هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌ كات بكوژین، وه‌ك ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى داوامان كردووه‌ كۆبونه‌وه‌یكى یه‌كلاكره‌وه‌ له‌سه‌ر پشك و پۆستى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نۆ له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجامبدرێت، تا كاندیده‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كلابكرێنه‌وه‌".

ده‌رباره‌ى گۆڕینى داواكانى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نۆ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌كردایه‌تى یه‌كێتى بێ ئاگایى خۆى له‌وه‌ نیشاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌یخسته‌رو: "هیوادارین كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان بكرێت".

هاوكات، ده‌رباره‌ى پرسى پارێزگارى كه‌ركوك و رێكه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى لەوبارەیەوە، مسته‌فا چاوه‌ڕش وتى: "ڕێككه‌وتن ئاسان نییه‌، هه‌روه‌ك چۆن كارێكى پیرۆزه‌، گرنگتر ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى جێبه‌جێبكرێت، پێم وایه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى كاك كۆسره‌ت و كاك مه‌سعود پرسى دانانى پارێزگار بۆ كه‌ركوك یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كاندی بۆ ئه‌و پۆسته‌ داده‌نێت".