ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا دۆسیەى نزیکەى 2500 خانەنشینى پێشمەرگە بگوازرێتەوە سەر وەزارەتى دارایی، لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران بە میدیاى سەر بە سەرۆکى حکومەتى راگەیاند "ئەمڕۆ دۆسیەی 2 هەزار و 424 لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە – بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و کەمئەندامان، گواسترایەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، بەپێی یاسای چاکسازی ساڵی 2020".
وتیشى ئەو بڕیارە بەپێی یاسای چاکسازی کراوە دوای ماوەیەک کارکردن لەسەر دۆسیەی خانەنشینان، کە بەشێکی پاککردنەوەى لیستی خانەنشینان و گواستنەوەی خانەنشینی کۆچکردووە.