گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت

2021.08.11 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت

ناس کورد-

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند،  بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت و چاكسازیی لەناو حزبەکەى بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە دوێنێ بەفەرمى وەک سەرپەرشتیارى مەڵبەندى یەکێتى لەسلێمانى دەستبەکاربوو لەکۆبوونەوەیەکى ناوخۆیی یەکێتیدا وتى "هەر بەرپرسێك لەئاست داواكاری خەڵك نەبوبێت و پۆستەكەی نەخستبێتە خزمەتی خەڵكەوە، ئەوە گوزارشت لە سیاسەت و بڕیاری یەكێتی ناكات، بۆیە پێتان دەڵێین بمانبوورن"، ئەوەش بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى.

 

وتیشى "دەزانین ناعەدالەتی زۆركراوە، بۆیە بەبێ چاوپۆشی دەبێت لێپرسینەوە بكرێت و ئەم چاكسازییە بەردەوام دەبێت".