گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکارییەکیان هەیە

ئەنجومەنی خانمان: سۆشیاڵ میدیا فشارێکی زۆری خستووەتە سەر ژنان و کچان

2021.08.11 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی خانمان: سۆشیاڵ میدیا فشارێکی زۆری خستووەتە سەر ژنان و کچان

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ھەرێمی کوردستان دەربارەی ھاککردنی هەژمار و پەیجی سۆشیاڵ میدیای ژنانی چالاکوان لە ھەرێمی کوردستاندا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا و تیایدا مەترسییەکانی ئەم کردارە و ھەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە خستەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە میانی کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانییەکەدا (11ی ئابی 2021) وتی، "لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و جێگری سەرۆکوەزیران لەبارەی فشار و ھەڕەشەکانی سەر چالاکوانانی ژن و ئافرەتان کۆبووینەوە و گەیشتینە ئەو بڕیارەی کە ھەر کێشەیەک یان شتێک کە پەیوەندی بە کەرتی گشتییەوە ھەبێت ئەوا ئێمە لە رێگای فەرمانگەی حکوومییەکان کاری لەسەر دەکەین، ئەوەیشی کە تایبەتە بە کەرتی تایبەت ئەوا لە رێگای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کار لەسەر ئەوە دەکەین."

 

دەشڵێت، "وەک ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ئاگاداری ئەوەین کە ئەو ھەموو فشارە لەسەر خەڵک ھەیە لە سۆشیال میدیا و فشارێکی زۆری ناوەتە سەر کۆمەڵگا و کچان و ژنان و ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ژنان تووشی فشارببنەوە و گۆشەگیربن و نەبنە خەڵکێکی داھێنەر".

 

خانزاد ئەحمەد وتیشی، "بە ئاگاداربووین لە کێشەکان ھەوڵی ئەوەمانداوە لیژنەیەک پێکبھێنین و بزانین وڵاتانی ھەمان کێشەیان ھەیە، چۆن رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە و چ جۆرە چارەسەرێکیان بەکارھێناوە و ھەوڵدەدەین لە زووترین کات لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویبکەینەوە".

 

هەروەها کوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی، "بابەتی سۆشیال میدیا و تەکنەلۆجیا بووەتە ھۆکارێک بۆ توندوتیژی بەرامبەر ژنان و پیاوانش، بۆیە داوامان کردووە بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بکرێتەوە و گرنگی بەم بەشە بدرێت بۆ ئەوەی چیدیکە ژنان و پیاوان رووبەڕووی توندوتیژی نەبنەوە، گرنگی ئەم بەشە لەگەڵ ئاژانسەکانی یوئێن لەسەر ھێڵین بۆ دانانی ئەپێکی تایبەت بۆ ئەوەی لەم رێگایەوە کچان و ژنانی خۆمان بپارێزین، بێگومان سەدا 80ی ئەو کەسانەی رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە رێگای سۆشیال میدیاوەیە".

 

کوردە عومەر وتیشی، "پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر ئەم بابەتە ھەڵوێستە بکەن و ھۆشیاری پێویست بدەن بە خەڵک، ھاوکات ئێمە لەم یاداشتەی نوسیوومانەتەوە باسی ئەوەمان کردووە کە پێویستە خەڵکی شارەزا بێنە سەر تیڤییەکان لەبارەی رووبەڕووبوونەوی توندوتیژییەوە قسە بکەن و ھەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەم دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و لەگەڵ پەرلەمانیش لەسەر ھێڵین بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ ئەم کێشەیە".