گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە سەرانەی لە خواردنگەیەک وەرگرتبوو

2021.08.11 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە سەرانەی لە خواردنگەیەک وەرگرتبوو

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە سەرانەی لە خاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد (11ی ئابی 2021)، پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.


دەشڵێت، "دواترو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ - لەدایکبووی 1999) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت.


باسی لەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


"لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە،" پۆلیسی سلێمانی وای وتووە.