گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌

2019.06.25 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ و تاوانی جۆرا و جۆری ئه‌نجام داوه‌. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانی‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ چه‌ندین فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه"‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ع، م،ع) و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی ‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جۆراوجۆره‌وه. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی روونیده‌كاته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیان توانیان تۆمه‌تباری‌ ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌عێراقی‌ له‌بنكه‌كانی‌ هه‌واری‌ شار، سه‌را، چوارچراو چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تر داواكراو بووه. .