گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

منداڵێک ’’بە کوژراویی’’ لەناو بیری مزگەوتێکدا لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

2021.08.11 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێک ’’بە کوژراویی’’ لەناو بیری مزگەوتێکدا لە هەڵەبجە دۆزرایەوە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو تەرمی منداڵێک دوای چەند کاتژمێرێک دیارنەمانی لەناو بیری مزگەوتێکدا بە کوژراویی دۆزرایەوە و کەسێکیش لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرای شاری هەڵەبجە منداڵیکی تەمەن نۆ ساڵ بەناوی (ڕاوێژ قادر سەعدی) کە خوێندکار بووە پاش دیارنەمانی لەئیوارەوە بەکوژراوی لەناو بیری مزگەوتیک کە ئاوی تیدا نییە دوزراوەتەوە."

 

دەشڵێت، تەرمی منداڵەکە "ئاسەواری لێدان لەسەری هەبوە، پاش گەیشتی تیمی بەڵگەو تاوان وپولیسی بنکەی هەڵەبجە تەرمی منداڵەکە دەرهینراوەتەوە بەداخەوە گیانی لەدەست داوە."

 

وتیشی، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێ کردوە کەسیک دەستگیر کراوە بەناوی (ا. س.) کە تەمەن 25 ساڵە و دانیشتوی هەمان گەڕەکە لە هەڵەبجە و بەپێی مادەی 406 لیکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.