ناس کورد-
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێشووی عێراق بەدووری نەزانی پێكهاتەی شیعە بچنە ناو شەڕێكی ناوخۆییەوە و وتی، "ئەوكاتیش كورد و سوننە دەڵێن كەی كێشەی ئێمەیە ئەوە كاروباری ناوخۆیی خۆیانە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلاوی لە میانەی بەرنامەی "مع أحمد ملا طلال" كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی ئابی 2021) وتی، مەترسی گەورە هەیە لە ناوخۆی شیعە و لە مەودای دووردا بەریەك دەكەون و دەبێت هەموولایەك هۆشیاربن و ئەوە نابێت هەر جەمسەرە دەیەوێت قسەی خۆی سەربخات و باشترە بەدوای چارەسەری مامناوەند بگەڕێن.
محەحەد عەلاوی باسی لەوەشكرد هەرچەندە من زۆر دژی تایفەگەری و پۆلێنی تایفیم بەڵام ئەگەر شەڕی شیعە و شیعە ڕووبدات ئەوە كورد و سوننە ئەڵێن كەی كێشەی ئێمەیە و ئەوە كاروباری ناوخۆیی خۆیانە، بەڵام پلانداڕێژەرەكان سوودمەند دەبن.