گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فەرماندەیەکى پێشمەرگە: کشانەوەى هاوپەیمانان هێرشەکانى داعش 10 هێندە زیاد دەکات

2021.08.10 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکى پێشمەرگە: کشانەوەى هاوپەیمانان هێرشەکانى داعش 10 هێندە زیاد دەکات

ناس کورد-

 

فەرماندەیەکى پێشمەرگە رایگەیاند، کشانەوەى تەواوەتى هاپەیمانان گەشەى داعش زۆر خێرا دەکات و هێرشەکانى داعش 10 هێندەى ئێستا زیاد دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانى فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى رایگەیاند، داعش رۆژ بە رۆژ بەهێزدەبێتەوە، بەڵام ئەو بەهێزبوونەوەیە زۆر زۆر خێراتر دەبێت و دەبێتە هۆى نەهامەتى و شکست بۆ هێزە ئەمنیەکانى عێراق لەناوچە سوننە نشینەکان ئەگەر هاوپەیمانان بەتەواوى بکشێنەوە.

 

وتیشى ئەگەر هاوپەیمانان بەیەکجارى لە عێراق نەمێنن، بەماوەیەکى زۆر نزیک هێرشەکانى داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکى سڤیل 10 هێندە زیاد دەکات کە ئێستا رۆژانە بونیان هەیە.

 

سیروان بارزانى باسى لەوەشکرد، ئەستەمە داعش وەک ٢٠١٤ بتوانن شارەکان بگرن، بەڵام بەهێزبوونى زۆر ئاسانە و چەکداریان یەکجار زۆر بووە.

 

بەگوێرەی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمەریكا تا كۆتایی ئەمساڵ بریارە هێزە شەڕەكەرەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركەكەشیان لە بگۆڕێت بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان. لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا یەكەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان بەرەو كوەیت كشانەوە.  

 

وین مارتۆ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی ئابی 2021) دەڵێت، "هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەركی هاوپەیمانان نییە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كورد لەپێناو شكستهێنان بەداعش و پاشماوەكانی".