کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سزا نوێیهکانی ئەمریکا بۆ سەر بەرپرسانی ئێران، واتە داخستنی هەموو ڕێگاکانی دیبلۆماسی. . عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، سزا نوێیە بێ هۆکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، واتە داخستنی هەموو ڕێگاکانی دیبلۆماسی و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا. . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتەکەی ترەمپ بێهیوایە و دەیەوێت کۆنتڕۆڵی کارە نێودەوڵەتییەکان بکات و ئارامی و ئەمنییەتی جیهان تێکبدات. . لە کۆتایی تویتەکەیدا عەباس موسەوی نووسیویەتی، ئەم ڕووداوانە لە بەرژەوەندی وڵاتانی "بی"یە. . لێدوانهكهی موسهوی لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکان هەریەک لە عهلی خامنهیی، ڕابهری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ههشت فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێران، لهخۆگرت. .