گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێک لە هەولێر کوژرا و هاوسەرەکەى دەستگیرکرا

2021.08.10 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لە هەولێر کوژرا و هاوسەرەکەى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر کوژرانى کەسێکى راگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد هاوسەرى ئەو کەسە لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئێوارەى ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری کۆمەڵگەی شاوەیس، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هاوسەری کوژراو وەک گومانلێکراو دەست بەسەر کرا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.