گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستى ئەگەرى ’’نەکردنەوەى’’ دەرگاى قوتابخانەکانى بەهۆى کۆرۆناوە یەکلایی کردەوە

2021.08.10 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى ئەگەرى ’’نەکردنەوەى’’ دەرگاى قوتابخانەکانى بەهۆى کۆرۆناوە یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، هیچ ئەگەرێک نییە ئەمساڵ بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆناوە دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت، بەڵام رێکارى خۆپارێزى دەگیرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح نەسرەدین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى یەکێتى وتى "هیچ ئەگەرێک نییە بۆ داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان، بڵام پلانمان هەیە رێکارى خۆپارێزى لە قوتابخانەکان پەیڕەو بکەین".

 

وتیشى هەروەها پلانیان هەیە مامۆستایان و ئەو خوێندکارانەى تەمەنیان لە ١٥ ساڵ بەرەو سەرەوەیە بکوترێن بە ڤاکسین.

 

سەباح نەسرەدین باسى لەوەشکرد، گەیشتونەتە ئاستێک کە بەشێک لە شوێنە گشتییەکان دابخرێن، بەڵام جێبەجێکردنى ئەو رێکارانە لەدەسەڵاتى وەزارەتى ناوخۆدایە.

 

دەشلێت، مردن لەچاو توشبوون لە ئاستێکى باشدایە، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە بەشێکیان بریتین لەوەى بەشێک لەو کەسانە پێشتر نەخۆشیەکەیان گرتووە، یان ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەگەڵ شارەزایی زیاترى پزیشک و کارمەندانى تەندروستى.

 

بەوتەى سەباح نەسرەدین، ئەوانەى رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون کەمترینیان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەوانەى ڤاکیسنیان وەرگرتووە ئەگەر ڤایرۆسەکەس بگرن بە سووکى دەیگرن.