کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، رایگه‌یاند "سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌ی بازرگانین له شاری سلێمانی". . سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له دووه‌مین رۆژی كۆنفڕانسی بازرگانی ئه‌مریكا و هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاری سلێمانی لە %30ی پیشەسازی عێراق لە خۆ دەگرێت و چه‌ندین كارگه‌ی وەک كارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و کارگەی ڕۆیاڵ کان کە ئەمریکیە بۆ بەرھەمھێنانی قوتوی کانزای ئەلەمنیۆم بۆ بەرھەمەكانی خواردنەوە غازیەکان و کارگەی لیز بۆ بەرھەمھێنانی جبسی پەتاتە، لەم شاره‌دا كار دەكەن. . وتیشی، دەیان کارگەی تر ھەن لە شاری سلێمانی کە پێداویستی عێراق و کوردستان دابین دەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستمان بە سەدان کارگەی مام ناوەند و بچوک ھەیە لەسەرجەم بوارەکاندا. . سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی باسی له هۆكاری په‌كخستنی كه‌رتی ناوخۆ و دروستبوونی بێكاری له ناوخۆی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كه‌ی كرد و وتی "عێراق لە ساڵی 2005 وە تا ئێستا بەبەھای زیاتر لە 600 ملیار دۆلار کاڵای ھاوردە کردووە کە بۆتە ھۆکاری پەکخستنی کەرتی ناوخۆ و دروستبونی بێ‌کاری لەناوخۆدا" . . جه‌ختیشی كرده‌وه، لەئێستادا حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یاسای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆییان پەسەند کردووە و کاری پێ دەکرێت. . داواشی له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كرد وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن و ئاماده‌یی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ربڕی بۆ پیشكه‌شكردنی هاوكاری له‌و بواره‌دا. . له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، سیروان محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه، ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی لە ئێستادا سەرگەرمی دروستكردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانییە لە شاری سلێمانی،بە شێوەیەكی هاوچەرخ و لەسەر ڕووبەری 582.500 ھێکتار كە 534 گەنجینە لەخۆدەگرێت بە بودجەی 80 ملیۆن دۆلار، جێبه‌جێده‌كرێت. .