گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان: مووچەى ساڵانەى مێسى بەرامبەرە بە مووچەى 1693 پاریزانى ڕەگەزى مێی حەوت خولى بەهێزى جیهانى تۆپی پێ

2019.06.24 - 23:16
نەتەوەیەکگرتووەکان: مووچەى ساڵانەى مێسى بەرامبەرە بە مووچەى 1693 پاریزانى ڕەگەزى مێی حەوت خولى بەهێزى جیهانى تۆپی پێ
ناس کورد- دژى جیاکارى لە نێوان ڕەگەزى مێ و نێردا لە یارى تۆپی پێ، نەتەوەیەکگرتووەکان وێنەیەکى داناوە بەراوردى مووچەى مێسى یاریزانى بەرشەلۆنەى کردووە، لەگەڵ سەرجەم ژنە یاریزانەکانى حەوت خوڵى بەهێزى جیهان. . ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە تویتێکدا لەپەڕەى فەرمى خۆیان، وێنەیەکیان داناوە کە مێسى خاوەنى 84 ملیۆن دۆلار مووچەى ساڵانە و پاداشتە، لەبەرامبەردا مووچەى یەک هەزار و 693 یاریزانى ژنى حەوت خولى بەهێز داندراوە، کە کۆى مووچەى ساڵانەى سەرجەمیان بریتین لە 42 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار. . لەڕێى ئەو بەراوردەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان داواى یەکسانى لە شایستەداراییەکانى یاریزانەکانى کردووە لە هەردوو ڕەگەز، هەروەها دژى جیاکارى ڕەگەزى وەستاوەتەوە. . https://twitter.com/UN/status/1142915986993164293