گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا یاساشکێنی لە دەروازەکاندا نەماوە

2021.08.10 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا یاساشکێنی لە دەروازەکاندا نەماوە

ناس کورد-

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕایگەیاند، هەنگاوی کرداری گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە قاچاغچێتی دەروازە سنورییەکان و "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا ھیچ یاسا شكێنێیە‌ك ئە‌نجام نە‌دراوە‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو ڕۆژ لەمەوپێش قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سە‌ر بە‌دە‌زگای ئاسایشی ھە‌رێم لەدەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر بكرێن، لە‌ دوێنێوە‌ ھێزە‌كە‌ دەستبەکاربون و لە ناوچە سنوریەکان جێگیر کراون.

 

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە ناس کوردی ڕاگە‌یاند، "پڕۆسە‌كە‌ بە‌ردەوام دە‌بێت و خودی قوباد تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام لە‌سەر خە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ھێزە‌كانی ئاسایش و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی تر بۆ ئە‌وە‌ی رێگری تە‌واو بكرێت لە‌ھە‌ر یاسا شكێنییە‌ك كە‌ ئە‌گە‌ری روودانی ھە‌بێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە‌ ماوە‌ی 24 کاتژمێری رابردودا و بەهۆى ئەو هێزانەوە ھیچ جۆرە‌ كارێكی نایاسایی ئە‌نجام نە‌دراوە‌ و ھێزە‌كانی ئاسایش و ھێزە‌كانی تری دە‌روازە‌كان توانیویانە‌ رێگریی تە‌واو بكە‌ن لەهەر هەوڵێكی قاچاخچێتی".

 

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئاسایش لە دەروازەکان، سە‌میر ھە‌ورامی وتی، "ھێزە‌كانی ئاسایش بە‌ردە‌وام دە‌بن لەئەرکەکانیان و لە‌دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە‌، ئەمە‌ ھەنگاوێكی گرنگە بە‌ئاڕاستە‌ی چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی".