گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەكانی ڕاوێژكارێكی كازمی بۆ بودجەی 2022

2021.08.10 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكانی ڕاوێژكارێكی كازمی بۆ بودجەی 2022

ناس کورد-

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، نرخی چاوەڕوانكراوی فرۆشی نەوت لە بودجەی 2022دا دەوروبەری 55 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی ئابی 2021) دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە پەرەسەندنەكانی بازاڕ لە پایزی داهاتوو، بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕوان دەكرێت لەنێوان 52 بۆ 55 دۆلار بێت كە 15% بۆ 20% زیاترە لە نرخی جێگیركراو لە بودجەی 2021 كە 45 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.

 

ساڵح پێشبینی ئەوەش دەكات كورتهێنان لە بودجەی 2021 كەم ببێتەوە بەڕێژەی 50% ئەمەش پەیوەستە بەزیادكردنی داهاتی نا نەوتی.