گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە

هۆشدارییەك لەنەتەوە یەكگرتووەكانەوە: جیهان لە لێواری مەترسییە

2021.08.09 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەك لەنەتەوە یەكگرتووەكانەوە: جیهان لە لێواری مەترسییە

ناس كورد-

دەستەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دا كە جیهان نزیك دەبێتەوە لە گەرمبوونێكی ترسناك بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە كە ناكرێت چارەسەر بكرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەكەی دەستە تایبەتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی ئابی 2021) دەڵێت: ئەگەر جیهان بەپلەیەكی بەرزیش دەرهاویشتەی گاز كەم بكاتەوە ئەوە پلەی گەرما هەر 1.5 پلە بەرز دەبێتەوە تا 2040 و ڕەنگە بگاتە 1.6 تا ساڵی 2060. 


ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات پلەی گەرمای جیهان بەرێژەی 1.1 بەرز بووەتەوە لە شۆڕشی پیشەسازییەوە، بەم هۆیەشەوە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كۆتاییهێنانی پەلەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكات لە خەڵووز و جۆرەكانی تری سووتەمەنی گاز.