گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرگرى شارستانى عێراق: لەماوەى 45 ڕۆژدا 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕویانداوە

2019.06.24 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگرى شارستانى عێراق: لەماوەى 45 ڕۆژدا 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕویانداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەى 45 ڕۆژدا، 328 حاڵەتى ئاگرکەوتنە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سەرتاپاى عێراق ڕویانداوە. . بەگوێرەى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شاستانى عێراق، کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتوە، لەماوەى 45 ڕۆژى ڕابردوودا، لە بەروارى 8ى ئایارى ئەمساڵ تا بەروارى 24ى ئەم مانگە، ژمارەى ئەو ڕوداوى ئاگرانەى کە لە زەوییە کشتوکاڵییە چێندراوەکانى گەنم و جۆ بەربوون، لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق گەیشتونەتە 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پانتاییە زەوییە چێندراوەى گەنم و زەوى کە لەو مانگەدا سوتاون، 54 هەزار و 380 دۆنمە، لە پارێزگاى کەرکوکیش پێنج هەزار و 516 دۆنم زەوى چێندراو بە گەنم و جۆ سوتاون. . لە ڕاگەیەندراوەکەى بەرگرى شارستانی عێراقدا هاتووە، هۆکارى ئاگرەکان بریتین لە (81 حاڵەتیان شۆرتى کارەبا، 41 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست بووە، 25 حاڵەتیان لە ئەنجامى جگەرەوە بوون، 36 حاڵەتى ئاگرکەوتنەوەش سەرچاوەى دەرەکى بوون، 34 حاڵەتیان بەهۆى دروێنەوە بوون و 111 حاڵەتی دیکەیان لەلایەن دادگاى تاوانەکانەوە دیاریدەکرێت). . ئامارەکەى بەرگرى شارستانى عێراق: . .