گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ و گرنگ

مەترسییەکانی کەوتنی منداڵ بەسەر سەری

2021.08.09 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسییەکانی کەوتنی منداڵ بەسەر سەری

ناس کورد-
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، دایک و باوک پێویستە لە ڕۆژانی دوای کەوتن زۆر بە وردی چاودێری منداڵەکەیان بکەن، تەنانەت ئەگەر واش دەربکەوێت منداڵەکان باشن و کێشەیان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی پزیشکی منداڵان و هەرزەکارانی ئەڵمانیا، کەوتنی منداڵ لەسەر سەری پێویستی بە ڕاوێژی بەپەلە هەیە لەگەڵ پزیشک، چونکە دەکرێت دەرئەنجامی خراپی هەبێت، بەتایبەت ئەگەر پاش کەوتن هۆشی لەدەست بدا.

 

کۆمەڵەکە ڕوونیکردووەتەوە کە شڵەقانی مێشک سادەترین و باوترین برینی مێشک و ئێسکی سەرە، ئەوەش دەبێتە هۆی هەندێک ناڕێکی و تێکچوونی کاتی لە کاری مێشکدا، دەکرێت ئەوەش ڕووبدات بەبێ ئەوەی هیچ برینێکی دیار لە سەر ڕووی سەریەوە دیار بێت.

 

شڵەقانی مێشک

نیشانەکانی شڵەقانی مێشک لەدەستدانی یادەوەری بە شێوەیەکی کاتی، پێویستە دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی منداڵەکە بە نەخۆشخانە، وێنەی تیشکی بۆ بگیرێت.

هەروەها پێویستە بە وریایییەکی زۆرەوە پشکنین بۆ سەری بکرێت هەرکە بەئاگا هاتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا کەللـەی سەری بریندار بووە یاخود نا.

 

خوێنبەربوونی ناوەکی

پێویستە دایک و باوک لە ڕۆژانی دوای کەوتنی زۆر بە وریاییەوە چاودێری منداڵەکە بکەن، تەنانەت ئەگەر باش بێت، چونکە خوێنبەربوونی ناوەکیی مێشکی دەتوانێت کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک پاش کەوتن بە سەردا دەربکەوێت.

لە نیشانەکانی خوێنبەربوونی ناوەکی بریتین لە گۆڕانی سروشتی منداڵ، لەدەستدانی ئارەزوی خواردن، لەدەستدانی ئارەزووی ئەنجامدانی شتەکان، پێویستی بەردەوام بە خەوتن، سەرئێشە و بێتوانایی لە بیرکەوتنەوەی هەندێک ڕووداو بە تایبەتی خودی کەوتنەکەی.

GettyImages-1139936013.jpg?w=770&resize=770%2C513

بڕبڕەی پشت

زۆرجار پزیشکەکان حەز دەکەن بزانن کە ئایا بڕبڕەی پشت و دڕکەپەتک لەکاتی کەوتنی منداڵەکەدا بریندار بووە یاخود نا، بەهۆی ئەوەی کە کەوتنی منداڵەکە لەسەر سەر، ڕەنگە کاریگەری لەسەر بڕبڕەکە هەبێت.

 

زۆرجار نەشتەرگەریی شکانی ئێسکی سەر ئەنجام نادرێت مەگەر ئەوەى ئێسکی سەر شێواوبێت یاخود دەماغ بریندار بوو بێت.


GettyImages-499180671.jpg?w=770&resize=770%2C513