گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە لەبارەى بڕینی دەرماڵەیەکی مامۆستایان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.08.09 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە لەبارەى بڕینی دەرماڵەیەکی مامۆستایان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندن بڵاوبوونەوەی نوسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوەی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە ڕاست نییە و نوسراوی ئەوان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی ئابی 2021) دەڵێت، "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوە ( مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە، ڕایدەگەیەنین ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە بۆ ئەم بابەتە و دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە."

 

پێشتر نوسراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە خەرجکردنى 150 هەزار دینارى دەرماڵە لەساڵى نوێی خوێندن بەپێی بەشە وانەکان دەبێت.