گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی زیاتر

لە شەقامێکی هەولێر باوکێک تەقەی لە کوڕەکەى کرد

2021.08.09 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
لە شەقامێکی هەولێر باوکێک تەقەی لە کوڕەکەى کرد

ناس کورد-

لە شەقامی 30ی مەتری نزیک هۆتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر باوکێک تەقەی لە کوڕەکەى خۆی کرد و برینداری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9ی ئابی 2021) دەڵێت، "دوای ئاگادارکردنەوەیان کەوا لە شەقامی (30 مەتری) نزیک هۆتێل (شیراتۆن) کێشە لە نێوان باوک و کوڕێکدا دروست بووە و لە ئەنجامدا باوکەکە بە دەمانچە کوڕەکەی زامدار کردووە."

 

دەشڵێت، "دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارە تەقەکەرەکەیان بە ناوی (ف. ل. ر) دەستگیر کرد، هەروەها دەستیش بەسەر دەمانچەیەک و پێنج فیشەکی زیندوودا گیرا و بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری."

No photo description available.

May be an image of car and road