گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى کازمى لەسەر کشانەوەى هاوپەیمانان بۆ کوەیت هاتەدەنگ

2021.08.09 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى لەسەر کشانەوەى هاوپەیمانان بۆ کوەیت هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەیی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیان لە عێراقەوە بۆ کوەیت لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بەندەکانى دیالۆگى ستراتیژیدایە و تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ئەو هێزەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کە بەرەو کوەیت کشایەوە، یەکەم هێزە کە لە عێراق کشاوەتەوە.

 

وتیشى ئەو پرۆسەیە لە چوارچێوەى دیالۆگى ستراتیژییدایە بەتایبەتى دواى سەردانەکەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا.

 

یەحیا رەسوڵ باسى لەوەشکرد، پڕۆسەى کشانەوەى هێزەکان تا کۆتایی کانونى یەکەمى داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەوەى دەمێنێتەوە تەنها راوێژکارەکان دەبن بۆ مەشقکردنى هێزە عێراقییەکان.

 

بەگوێرەی لێدوانی ئەفسەرێكی پلەباڵا لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق بۆ "العربي الجدید"ی سەر بە دەوڵەتی قەتەر كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی ئابی 2021)، لیژنەیەكی هاوبەش ئەنجامەكانی دیداری بایدن-كازمی جێبەجێ دەكەن كە كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانە تا كۆتایی ئەمساڵ و گۆڕانی ئەركەكاننی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكایە بۆ ڕاوێژكاری.  

 

ئەفسەرەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی ناتۆ لە عێراق وەك خۆیان دەمێننەوە لەوانەش عەینولئەسەد لە ئەنبار و هەریر لە هەولێر، لەگەڵ سەربازگەی ڤیكتۆریا لە بەغدا، لەم بنكانەشەوە لەمەولا ئەركی ڕاهێنان و پێشكەشكردنی ڕاوێژ بەهێزە عێراقییەكان جێبەجێ دەكرێت لەگەڵ پێشكەشكردنی زانیاری بە هێزە عێراقییەكان و داواكردنی كۆمەكی سەربازی لە هاوپەیمانان ئەگەر پێویستی كرد.