گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى: پلەکانی گەرما پلە نزمدەبنەوە

2021.08.09 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: پلەکانی گەرما پلە نزمدەبنەوە

 

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات سبەی سێشەمە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ بۆ ٣ پلەی سیلیزی روو لەنزمبوونەوە بکاتەوە و لەسەنتەری پارێزگاکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەینێ پلەى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٣ پلە ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٣ بۆ ٤٤ پلە ئەبێت، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کەمێ چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-٣٠کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

 

ئاماژەى بەوەشکردووە لە دوو سبەی چوارشەمەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە ١٢-٨ ئەگەرێکی بارانبارین بۆ سنورە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەبێت.