کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا لە هەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانییەکى نێودەوڵەتییە دژ بە ئێران، بەرپرسێکى ئەو وڵاتەش دەڵێت، هەنگاوەکان لە کۆتاییدان. . برایان هۆک، نوێنەرى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران، بە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى ڕاگەیاندووە، وتوێژەکانى دروستکردنى هاوپەیمانییەکى نێودەوڵەتى دژ بە ئێران لەگەڵ هاوپەیمانەکانى ئەمریکا بەرەو کۆتایی دەچن. . ئەو نوێنەرەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هاوپەیمانانەى کە دۆستى ئەمریکان و زیانى ئابوریان لە هێرشەکانى سەر کەشتییەکانى گوێزەرەوەى نەوت پێگەیشتووە، بەشێک دەبن لەو هاوپەیمانییەى کە ئەمریکا دروستى کردووە. . لەبارەى جۆری هاوپەیمانییەکە، برایان هۆک دەڵێت: "دڵنیام هاوپەیمانییەکە سەربازى دەبێت، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەڕەشەکانى ئێرانە لە کەنداو و پارێزگارى کردن لە ڕێڕەوەکانى گواستنەوەى نەوت، کە زۆر گرنگە ئەو ڕێگایانە بپارێزرێن". . .