گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزى تایبەت لە باشماخ و پەروێزخان جێگیرکرا

2021.08.09 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
هێزى تایبەت لە باشماخ و پەروێزخان جێگیرکرا

ناس کورد-

 

هێزى تایبەتى ئاسایشى سلێمانى لەهەردوو دەروازەى باشماخ و پەروێزخان جێگیرکرا، بەمەبەستى "کۆنترۆڵکردنى قاچاخچێتى".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى یەکێتى ئەمڕۆ دیمەنى جێگیرکردنى هێزەکانى ئاسایشى لەو دوو دەروازە سنورییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جێگیرکردنى ئەو هێزە بەمەبەستى کۆتایی هێنانە بە "یاسا شکێنى و قاچاخچێتى".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکەى ئاسایش لەو دوو دەروازە سنورییە دەمێننەوە تا دڵنیابوونەوە لە کۆنترۆڵى گشتى دەروازەکان و کۆتایی هێنان بە کارى قاچاخچێتى.

 

هێزەکان لە دەروازەکانى هاتن و چوون و گۆڕەپانەکانى دەرەوەى هەردوو دەروازەکە جێگیرکراون.