ناس کورد-
به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی، فه‌همی بورهان لە جێگەی د. میران محەمەد کرایە لێپرسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتییه‌کانی یه‌كێتی، بەڵام هێشتا دیارنییە دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یاخود نا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەهمی بورهان کە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییە (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی‌دا بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، بڕیاردرا بکرێم بە لێپرسراوی مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کانی یەکێتی".
پێشتر د. میران محەمەد، ئەو پۆستەی هەبوو، جگە لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیش بوو، بەڵام لەدوای گرژییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
لەبارەی ئەوەی کە ئایا لە شوێنی د. میران دەکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیش، فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا ئەوە دیارنییە و بڕیاری لێ نەدراوە."