گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاکرێ؛ کچێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

2021.08.08 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئاکرێ؛ کچێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

ناس کورد- 

لە سنوری قەزای ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆک تەرمی کچێکی تەمەن 20 ساڵ دۆزرایەوە کە هەر ئەمڕۆ لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی کچێکی تەمەن 20 سال بە کوژراوی دۆزرایەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەرچووە." 

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە "ناس کورد"ی وت، "کچەکە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشی لە ڕووداوەکە تۆمەتبارن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە."