گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەکی بەپەلە لە پارێزگای هەڵەبجەوە

2021.08.08 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی بەپەلە لە پارێزگای هەڵەبجەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی توشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە و دەڵێت، لەکۆی 200 پشکنین 130 پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە کە دەکاتە ڕێژەی %65، دەشڵێت، نەخۆشخانەی شارەکە پڕ بووە و چەندین نەخۆش پێویستیان بە ژووری چاودێری چڕ هەیە، بەڵام جێگەیان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



هاوڵاتیان و هاوشاریانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە، وەک لای هەمووان ڕوونە کە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوەتی لەئاماری  توشبوواندا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بەشێوەیەک کە نزیک بووەتەوە لەوەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دامەزراوە تەندروستیەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت.

 

بەهاوشاریانی ئازیزانمان ڕادەگەیەنین کە لەکۆی (٢٠٠) دووسەد پشکنین، زیاتر لە (١٣٠) سەدوو سی پشکنین هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە دەگاتە ٦٥٪ ڕێژەکە، لەکۆی پشکنینەکان.

 

بەداخەوە لەئێستادا نەخۆشخانەی وەفا توانای وەرگرتنی نەخۆشی ئەوتۆی نەماوە لەژووری چاودێری چڕ، هەروەها چەندان نەخۆشی دیکە هەیە کە پێویستیان بەژووری چاودێری چڕ هەیە، بەڵام ناتوانرێت داخڵ بکرێت، لەهەمان کاتیشدا لەقاوشدا توانای ڕێژەیەکی ئێجگار کەمی ماوە بۆداخڵ کردنی نەخۆش.

 

هەربۆیە داوا لەهاوڵاتیان و هاوشاریانی خۆشەویست دەکەین، بۆئەوەی چیدی لەوە زیاتر فشارو پاڵەپەستۆی زیاتر بۆکارمەندان و دامەزراوە تەندروستیەکان دروست نەبێت، بەشێوەیەک بەدیار مەرگی ئازیزان و خۆشەویستانمانە دۆش دابمێنین، داواتان لێدەکەین مەودای کۆمەڵایەتی بپارێزن، دەمامک بەکاربهێنن، دووربکەونەوە لەشوێنی قەڕەباڵغ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن وبەدەمەوە هاتنیان هەبێت بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا .

 

هیوای تەندروستی باش بۆهەموولایەک.