گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: دەمانەوێت کورسییەکانمان لە پەرلەمان زیاتر بکەین

2021.08.08 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: دەمانەوێت کورسییەکانمان لە پەرلەمان زیاتر بکەین

ناس کورد- 

دوای ئەوەی پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی عێراق دەستپێکرد، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبەکە دەڵێت، پێشبینی کورسی زیاتر دەکەن لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "پارتی لەسەر ئاستی باڵا ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کردووە، لیژنەیەکی باڵا لە مەکتەبی سیاسیی پێکھاتووە، ھەر پارێزگایەکیش لیژنەیەک ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە، ئێمە خەڵکی بە ئەزموونمان ھەیە لە ھەڵبژاردن و کارەکان دابەش کراون".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی پێشبینی ئێمە، پارتی ژمارەی کورسییەکانی ئێستای لە پەرلەمانی عێراق ھەیە، مسۆگەرە، واتە کورسی خۆمان دەھێنینەوە، بە گوێرەی ئامار و داتای بەردەست و ژمارەی ئەندامانمان، کار بۆ  بەدەستهێنانی کورسی زیاتر دەکەین."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سیستمی ئێستای ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتە بچووکەکان نییە، چونکە لەسەر ئاستی بازنەکان دەنگ دەدرێت، ئەوانەی دەنگیان وەک پێویست نییە، ناتوانن کورسی بە دەست بێنن، پێشتر ئەگەر لەھەر ناوچە و پارێزگایەک کاندیدێک، یان حیزبێک ژمارەیەک دەنگی بە دەست بهێنایا ئەوە لە کۆتایی پڕۆسەکەدا بایی ئەوەندەی دەکرد کورسی بە دەست بێنێ، بەڵام ئێستا تەنیا کاندید لەسەر ئاستی ئەو بازنەی بۆی دیاری کراوە دەنگ دێنێ".