گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی مێسی لەبارەی ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە

2021.08.08 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی مێسی لەبارەی ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنە

ناس کورد- 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە یاریگای کامپنۆ بە گریانێکی بە کوڵەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆن کرد و بەڵێنیشی دا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنفرانسەکەدا مێسی ڕایگەیاند، "لە ڕاستیدا نازانم کە دەتوانم چیتان پێبڵێم، چەندێک بیرمکردەوە کە چی بڵێم، هیچم بە مێشکدا نەهات، نازانم چی بڵیم، ساڵانێکی زۆر لێرە بووم، ساڵی ڕابردوو گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە دەبێت لێرە بڕۆم، بەڵام ئەمساڵ شتەکان گۆڕان و ئامانجم مانەوە بوو لە بەرشەلۆنە، خێزانەکەشم هەمان شتیان دەویست." 

 

وتیشی، "مێژوویەکی گەورەمان تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ کاتی ماڵئاوایی کردنە، لە منداڵییەوە من لێرە بووم، بەڵام دوای زیاتر لە ٢٠ سال ئەمڕۆ لەگەڵ خێزان و منداڵەکانم بەرشەلۆنە جێدێڵم، بەڵام من چەندین شتی جوانم لێرە هەیە و بەڵێن بێت کە دەگەڕێمەوە ئێرە." 

 

مێسی ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر شت لە بەرشەلۆنەوە فێر بووم تا بوم بەو کەسەی کە ئێستا هەم، من بەردەوام سوپاسی هاندەران دەکەم کە پشتگیری من بووم، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ڕۆژێک بەمشێوەیە ئێرە جێبهێڵم." 

 

لیۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، "زۆر شت لەبارەی منەوە وترا کە من نامەوێت لێرە بمێنمەوە، بەپێچەوانەوە من هەموو شتێکم کرد بۆ مانەوەم لە بەرشەلۆنە، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ چارەسەرێک نەما." 

 

me_ga.php?id=4367

me_ga.php?id=4366

me_ga.php?id=4365