گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ دەچێتە کامپنۆ

’’میسی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ’’

2021.08.07 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
’’میسی نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ’’

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ مێسی لە یاریگای کامپنۆ ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە بکات و بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا و ئیسپانیا یاریزانە ئەرجەنتینییەکە زۆر نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی سێ ساڵە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بە موچەی ساڵانەی 40 ملیۆن یۆرۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی و "لیکیپ"ی فەڕەنسی، پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی شایستەی سێ ساڵەی خستووەتە بەردەم لیۆنێل مێسی و بڕیارە سبەینێ یەکشەممەش بەرپرسانەی یانەکە و نوێنەری یاریزانەکە لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکەن.  

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی گرێبەستەکە مێسی ساڵانە میسی 40 ملیۆن یۆرۆی تەواو وەردەگرێت بە دەرکردنی باج و هەموو ڕسوماتەکانی دیکەوە، کە بەوەش موچەکەی لەوەی نێیمار زیاتر دەبێت کە 35 ملیۆن یۆرۆیە. 

 

ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە دەڵێت، ئەگەرچی ئەو گرێبەستە زیاترە لەوەی لەماوەی ڕابردوودا یانە پاریسییەکە پێشکەشی مێسیی کرد، بەڵام ئەوان چاویان لەوەیە بەهۆی فرۆشتنی درێسی مێسی و هەروەها وێنەکانی یاریزانەکە ئەو داهاتە بە زیادەوە بەدەستبهێننەوە. 

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نوێ ناکاتەوە، ئەوەش دوای 20 ساڵ پێکەوە بوون.  

  

کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای لێدوانە فەرمییەکەى بەرشەلۆنە، یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لە وەرگرتنی میسی.