گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەنگاوێكی دیکەی یاسای چاكسازی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

2021.08.07 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوێكی دیکەی یاسای چاكسازی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،  هەنگاوێکی دیکەی یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە مووچە و دۆسیەكانیان دەخرێتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان (شەممە 7ی ئابی 2021) بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "هەنگاوێكی دیکەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی چووە بواری جێبەجێكرنەوە و دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە وەزارەتی دارایی، لەم هەفتەیە و لە هەفتەی داهاتوودا لیستی ناوی ئەو خانەنشینانە دەگەڕێتەوە، بەپێی ناوچەی جوگرافی دابەشی سەر بانكەكان دەكرێن".

 

وتیشی، "ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە كە خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین دەنێردرێنەوە بانكەكانی سلێمانی ئەوانەشی لە هەولێرن لە بانكەكانی هەولێر مووچەی خۆیان وەردەگرن، هەركەس بەپێی ناوچەی خۆی دابەش دەكرێت".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " ئەو دوو هەزار كەسە خانەنشینی یاسایین و كێشەیان نییە و وردبینی لە دۆسیەكانیان كراوە، پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە و كەمئەندامی سەنگەر مووچەیان وەردەگرت، بەڵام بەپێی یاسای چاكسازی دەبێ بخرێنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی." .

 

حازم گۆران جەختیشیکردووەتەوە، " هەروەها خانەنشینی یەكەی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگەش دەخرێنەوە سەر فەرمانگەی خانەنشینی." 

 

باسی لەوەشکردووە، " ئەوانەی خانەنشینی كەمئەندامی سەنگەر هەندێكیان چوونەتەوە بەردەم لیژنەی پزیشكی ئەو خەڵكانە دووبارە پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەوەی شایستە بێت مووچەكەی بەردەوام دەبێت، ئەوەشی شایستە نەبێت بەگوێرەی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت، نەوەك بە گوێرەی یاسای خانەنشینی كەمئەندامی، چونكە مووچەی خانەنشینی كەمئەندامی زیاترە".