گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی لە فەرماندەیی دژەتیرۆرەوە هەڵوێستێکی ڕاگەیاند

2021.08.07 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لە فەرماندەیی دژەتیرۆرەوە هەڵوێستێکی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی لە سەردانێکیدا بۆ فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، تەواوی ھێزەکان رێکدەخەنەوە و ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە، هاوکات هەڵوێستی خۆشی لەبارەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 



بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی (شەممە 7ی ئابی 2021) "بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و لەنزیکەوە لەچۆنییەتی مەشق و راھێنان و پێکھاتەی سەربازی ھێزەکانی کۆڵییەوە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، "بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردووەتەوە، " بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵین تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن، ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە، چونکە ئێوە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و شکۆمەندین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەمەش شانازی بە رۆڵ و ماندووبوون و گیانفیداییتانەوە دەکەین." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم و رایگەیاندووە، " یەکێتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان ئەم پرۆسەیە سەربخەین."