گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاگادار دەکرێنەوە: جێگای قبوڵ نییە

2021.08.07 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاگادار دەکرێنەوە: جێگای قبوڵ نییە

ناس کورد- 

ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ناسراو لەبارەی کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە یاداشتێکیان بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدەن لەوەی گواستنەوەی ململانێکان بۆسەر شاشەی میدیاکان جێگای قبوڵ نییە و پێویستە کێشەکان لەڕێگەی دادگا و پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتییەوە چارەسەر بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاداشتەکەدا کە واژۆی 71 کەسایەتی پێوەیە (شەممە 7ی ئابی 2021) ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاوسەرۆکانی یەکێتی کراوە. 

 

لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە "ڕەوشی سیاسی و پەرەسەندنی ململانێی هێزە گەورەکانی جیهان و وڵاتانی دراوسێ و بوونی هەرێمی کوردستان بە گۆڕەپانی پاکتاوکردنی بەرژەوەندییەکان پێمان دەڵێت، هەر کەلێن و ناتەباییەک بە زیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە." 

 

ئەوەش هاتووە، "داوا لە ئێوە و بەتایبەت هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکەین بەهیچ شێوەیەک نەبووە و ناکرێت و مایەی قبوڵ نییە ململانێی حزبی بهێننە سەر شاشەی میدیاکان، چونکە دەبێتەهۆی دروستبوونی نائارامی لەنێو خەڵکدا و تێکدانی بازاڕ و بژێوی خەڵک." 

 

جەختیان لەوەش کردووەتەوە، "گرفتەکان هەرچییەک بن یاسا و پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتی پەیوەستە بە چارەسەرکردنی و ئێمەش ئامادەیی هەر دەستپێشخەرییەکین لەوبارەیەوە و چاوەڕوانی وەڵامین." 

 

لە کۆتایی یاداشتەکەدا هاتووە، "هەر لایەن و کەسێک نەیەتەژێر چەتری ئاشتەوایی و هۆکار بێت بۆ نانەوەی نائارامی ناچارمان دەکات ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی دەرهاویشتەکانی دەکەوێتە ئەستۆ."

me_ga.php?id=4363

me_ga.php?id=4362

me_ga.php?id=4361

me_ga.php?id=4360

me_ga.php?id=4359

me_ga.php?id=4358