گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەواڵگریی ئەمەریكا نزیك بووەتەوە لە ئاشكراكردنی سەرچاوەی كۆرۆنا

2021.08.07 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگریی ئەمەریكا نزیك بووەتەوە لە ئاشكراكردنی سەرچاوەی كۆرۆنا

ناس کورد- 

راپۆرتێكی ئەمنی ئاشكرای دەكات دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا (CIA) بڕێكی زۆر داتای جینی دەستكەوتووە كە دەتوانێت لەرێگایەوە بگاتە سەرچاوەی سەرهەڵدانی كۆرۆنای نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەناڵی CNN ی ئەمەریكی لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی ئابی 2021) بڵاویكردەوە ئەگەر دەزگای هەواڵگری شیكاری بكات بۆ ئەو داتایانەی لە تاقیگەكانی شاری ووهانی چینەوە دەستی كەوتووە و جفرەكانی شیتەڵ بكات ئەوە نهێنی سەرهەڵدان و تەشەنەكردنی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات. 

 

ئەمەریكا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و شارەزایانی ڤایرۆسەكان هەوڵی دەستخستنی بەراییەكانی 22 هەزار سەمپڵی سەرەتای كۆرۆنا دەدەن كە لە پەیمانگای ووهانە بۆ توێژینەوە بەڵام چینییەكان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت هەڵیانگرتووە، ئامادەش نین ڕادەستی بكەن. 

 

جموجوڵی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بۆ ئاشكراكردنی ئەو داتایانە پاش فەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا دێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركی ئاشكراكردنی چاوگی ڤایرۆسەكە لەماوەی 90 ڕۆژدا.