گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن

لە کۆبوونەوەی کازمی و هێزە سیاسیەکـان و کۆمسیۆن چەند بڕیارێک دران

2021.08.07 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
لە کۆبوونەوەی کازمی و هێزە سیاسیەکـان و کۆمسیۆن چەند بڕیارێک دران

ناس کورد- 

لە کۆبوونەوەی هێزە سیاسیەکـان و سەرۆک وەزیران و کۆمسیۆن کۆتایی هات و بەکۆی دەنگ جەخت لەوە کرایەوە هەڵبژاردنی پێشوەختی لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و چەند بڕیارێکی دیکەش لەوبارەیەوە دران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئابی 2021، لە کۆشکی حکومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هێزە نیشتیمانییەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بەڕێوەچوو. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،  لە کۆبوونەوەکەدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاپۆرتێکی پێشکەشکردووە سەبارەت بە ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی و جەختیکردووەتەوە کە توانایان هەیە لە کاتی خۆیدا لە (10ی تشرینی یەکەم) هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. 

 

ئەوەش هاتووە، مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەوەی، حکومەت پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕایگەیاندووە، "توانای دابینکردنی کەشێکی گونجاومان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەکان." 

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە لە 10ی تشرینی یەکەمدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت." 

 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواشی لەو لایەنانە کردووە کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کردووە، لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە و هەروەها پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی لە لایەنە سیاسییەکان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە بایکۆتکارەکان بۆ پاشگەزبوونەوەیان لەو بڕیارە. 

 

لەلایەکی دیکەوە بەوتەی چەند کەسێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دراون:

 

٭دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن دوای 24 کاتژمێر ئاشکرا دەکرێت.

 

٭ کارتی کاتی دەنگدان لە دەنگدەر وەردەگرێتەوە لە دوای دەنگدان.

 

٭هەموو کاندیدێک دوای سێ ڕۆژ وردەکـاری دەنگـەکانی خۆی وەردەگرێتەوە.

 

 ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.