گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قوباد تاڵەبانی باس لە پرسی ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی دەکات

2021.08.07 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی باس لە پرسی ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانی دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و جەخت لەسەر بوونى بەڵگە لە ژەهرخواردنى بافڵ تالەبانى کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەش وتراوە کە بە هیچ شێوەیەک هێز بەکارناهێنرێت لە ململانێکاندا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی ئابی 2021، لە دەباشان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. 

 

باڵانبۆ محەمەد پەرلەمانتارى یەکێتى و بەشدارلە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ (شەممە 7ى ئابى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا باسى کێشەى هاوسەرۆکان کرا، بابەتەکە کێشەیەکى تەواو حیزبیە و کێشەى خێزانى نیە، بەنمونە قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکی حکومەت بووە لە برى ئەوەى پاڵپشتى بکرێت لە ناوخۆى حیزبدا دژایەتى کراوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، "پێویستە لە حیزبدا مەرکەزیەت هەبێت، پێشتر هەندێک بابەت کە ڕویانداوە خراونەتە ئەستۆى کوڕانى مام جەلال لە کاتێکدا، ئەوان بێ بەرى بوون".

 

یەکێک لەو پرسانەی کە پێشتر تەنها بەشێوەی نافەرمی باس دەکرا، پرسی ژەهرخوارکردنی بافڵ تاڵەبانی بوو، بەڵام چەند ڕۆژێکە بە ئاشکرا باس دەکرێت.

 

باڵانبۆ محەمەد ئاماژەى بەوەش کرد، "لە کۆبوونەوەکەى ماڵى مام جەلال دا جەخت لەسەر بوونى بەڵگە لە ژەهرخواردنى بافڵ تالەبانى و بوونى جاسوس لە ماڵى مام کرایەوە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ’’بەڵگە و ژەهرخواردکردن’’...شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قسەى نوێ لەسەر کێشەکانى یەکێتى دەکات

 

 

ئەوەشى وت، "لێرە بە دواوە کوڕانى مام جەلال ئەرکى گەورە دەکەوێتە ئەستۆیان کە هەموان لە ژێر چەترى یەکێتى کۆبکەنەوە، نابێت ئیتر تەسفیەکردن بمێنێت چونکە پێشتر هەبووە."

 

باسی لەوەشکرد، "هەر لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە بە هیچ شێوەیەک هێز بەکارناهێنرێت لە ململانێکاندا."

 

May be an image of 7 people, people sitting, people standing and indoor