گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانییەوە

2021.08.07 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دانیشتووانی گوندی بێسانسور ڕێگرییان کردووە لە بەستنی پێوەری زیرەک و هەربۆیە شەش کاتژمێر کارەبایان کەمکراوەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "پرۆژەى ئاوى گوندى پێستانسوور کە ئاوى بەشێک لە قەزاى شارەزوور و ناحیەى عەربەت دابین دەکات، ماوەى چەند ساڵێکە کارەباى بەردەوامیان هەیە، بەڵام کاتێک هەفتەى رابردوو ستافى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا چوونەتە سنورەکە، دانیشتوانى گوندى (بێستانسور) رێگریان کردووە لەبەستنى پێوەرى زیرەک، کە پرۆژەیەکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە و دەبێت بۆ هەموو هاوبەشانى کارەبا لەسەرتاسەرى کوردستان دابنرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،، "ئەوان رێگریان کردوە، بۆئەوەى بەئارەزووى خۆیان بەبێ (پێوەر) کارەبا بەکاربهێنن، بۆیە لە ئێستادا کارەباکەیان کراوە بە 18 کاتژمێر و شەش کاتژمێر کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە ناوشارى سلێمانى 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا هەیە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کوژاندنەوەی ئە شەش کاتژمێرەش بە ڕاوێژ لەگەڵ (فەرمانگەى ئاوى) سنورەکە دانراوە، تا کاریگەرى لەسەر دابەشکردنى ئاو لەسنورەکە نەبێت، ئەو دانیشتووانى گوندەکەن، رێگرن لە دابەشکردنى ئاو، بۆیە تا ئیدارەى سنورەکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و پێوەرى زیرەک بۆ گوندە دەبەسرێت، بەرنامەى کارەباکەیان بەو شێوەیە دەبێت."