گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەقامی 100مەتری سلێمانی کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاریی

2019.06.24 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
 شەقامی 100مەتری سلێمانی کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاریی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی دەڵێت، خەونی شەقامی بازنەیی 100 مەتری وا کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاری لە نێوان تاسڵوجە-عەربەت. . ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، پێویستە ڕای گشتیی سلێمانی ئاگادار بێت کە "تائـێستا یەک دینار نەخراوەتە خزمەتی دەستپێکردنی پرۆژەکەوە، نە 90 ملیارەکەی سەرەتاو نە 50 ملیارەکەی دواتریش تەنیا ژمارەی سەر کاغەزن." دەشڵێت، "ئەوەى ئـێستا ھەنگاوی بۆ دەھاویژرێت شتێک نییە بەناوی شەقامێکی بازنەیی 100 مەتری بەڵکە تەنیا دەمێنێتەوە بەشێکە لە سێ بەش کە تەنیا جوت سایدی تاسڵوجە-عەربەتە چونکە دوو بەشەکەی تری پرۆژەی نیشتەجێی و گەشتیاری مۆڵەتداری دیکەی لەسەر دروستکراوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "تا ئـێستادا برادەران ھەر سەرقاڵی ئـەوەن پرۆژەکە لە نێوان پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی دەھێنن و دەبەن کە ئـایا پرۆژەکە سەر بە کامیان بێت." .

تەواوی ڕونکردنەوەکە:

لە شەقامی ١٠٠ مەتریەوە بۆ جوت سایدی تاسڵوجە-عەربەت لەم مینەبەرەوە وەک نوێنەرێکی خەڵک ئـەوەندەی توانیبێتم لەو پرسانەی کە گشتین و ستراتیژین ڕونم کردۆتەوەو خستومەتەڕوو ، بەتایبەت لەو جێگایەی گەیشتوینەتە حەدی بێدەسەڵاتی، ھاوڵاتیانی ئـەم پارێزگایە مافی خۆیان بووە ئـاگاداربن بۆچی حاڵی شەقام و سەوزایی و ئـاوی ماڵان و پرۆژە ستراتیژیەکانیان لێکراوەتە عوقدە.. .. بابەتی شەقامی ١٠٠ مەتری یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژیەکانی شاری سلێمانی کەخزمەتی گەورە بەژێرخان و کەرتی گواستنەوەو ئـاوەدانی ئـەم شارە دەکات، بەڵام مخابن خەونی شەقامی بازنەیی ١٠٠ مەتری وا کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە-عەربەت، ئـەوەی ڕای گشتی ئـەم شارە پێویستە ئـاگاداری بێت بریتیەلە: . ١/ تائـێستا یەک دینار نەخراوەتە خزمەتی دەستپێکردنی پرۆژەکەوە، نە ٩٠ ملیارەکەی سەرەتاو نە ٥٠ ملیارەکەی دواتریش تەنیا ژمارەی سەر کاغەزن. ٢/بەمەی ئـێستا ھەنگاوی بۆ دەھاویژرێت شتێک نییە بەناوی شەقامێکی بازنەیی ١٠٠ مەتری بەڵکە تەنیا دەمێنێتەوە بەشێکە لە ٣ بەش، کەتەنیا جوت سایدی تاسڵوجە-عەربەتە چونکە ٢ بەشەکەی تری پرۆژەی نیشتەجێی و گەشتیاری مۆڵەتداری دیکەی لەسەر دروستکراوە. . ٣/تا ئـێستادا برادەران ھەر سەرقاڵی ئـەوەن پرۆژەکە لە نێوان پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی دەھێنن و دەبەن، کەئـایا پرۆژەکە سەربەکامیان بێت. ٤/لەکۆنوسی لیژنەی پێکھێنراودا جێگیر کراوە کەپرۆژەکە لەکۆمپانیا تورکیەکان وەربگیرێتەوە، کەبێگومان قەرەبوکردنەوەی مادی کۆمپانیاکانی تێدەکەوێت! بەبێ ڕونکردنەوەی ھۆکاری وەرگرتنەوەکەو دیاریکردنی ئـالیەتی پێدان بەکۆمپانیای دیکە! . ٥/ بەداخەوە ئـەو لەتە بازنەیەشی کەلەشەقامەکە دروستدەکرێت ھەندێک بڕگەی لێ لادەدرێت. ٦/ دەسەڵاتی ئـیداری و مالی لەم بابەتەدا لای ئـەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاریش نییە. بۆ ئـەوەی بزانین کێ سەبەبکارە، کێ کەمتەرخەمە، بۆچی پرۆژەکانی ئـەم شارە دەکرێنە عوقدەو ئـیش ناڕوات، بۆچی دوای زەردبون تانکەرە ئـاو دەگاتە باخچەو بلوارەکان، بۆچی ترومپاکانی ئـاوی دوکان سلێمانی پارەی بۆ تەرخانناکرێت، بابچینە سەر وەیس...