گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عەسایب دەربارەی ئاڵاكەی كوردستان داوایەكی تری لە ئێران هەیە

2021.08.07 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
عەسایب دەربارەی ئاڵاكەی كوردستان داوایەكی تری لە ئێران هەیە

ناس کورد-

وتەبێژی بزوتنەوەى عەسائیب لەبارەى هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکاتی گەیشتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان بۆ تاران داوا دەکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە "گفت بدەن ئەو هەڵەیە دووبارە نەبێتەوە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەعیم عەبوی، پەرلەمانتاری عەسایب و وتەبێژ بەناوی عەسایب لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، ئەوان دڵنیان ئەوەی لە ئێران ڕوویداوە "هەڵەیەكی پرۆتۆكۆلی بووە" و داواكارن دەسەڵاتدارانی باڵای ئێران "گفت بدەن ئەو هەڵەیە دووبارە نەبێتەوە."

May be an image of 5 people, people standing and outdoors

 

ڕۆژی 5ی ئابی 2021، نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێکی هەرێم کە ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستانیشی تێدا بوو گەیشتە تارانی پایتەخت بە مەبەستی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنى ئیبراهیم ڕەیسی وەک سه‌ركۆمارى ئێران و لەکاتی گەیشتنی شاندەکەدا بۆ فڕۆکەخانە، تەنها ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئێران بەرزکرانەوە بەبێ ئاڵای عێراق.

 

هەرزوو وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، لەکاتى پێشوازى لە سەرۆکى هەرێم لە فڕۆکەخانەى میهرئاباد لە تاران، هەڵەیەکى پرۆتۆکڵى روویداوە و لەجیاتى ئاڵاى عێراق ئاڵاى کوردستان هەڵکراوە.

 

وەزارەتەکە دوێنێ هەینى (6ی ئابی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، لەکاتى پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لە شوێنى ئاڵاى عێراق ئاڵاى هەرێم دانراوە، ئەوەش هەڵەى پرۆتۆکۆڵى بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەى سەرۆکى ئێران و سەرۆکى هەرێم ئاڵاى عێراق دانراوە، ئەوەش کارە دروستەکە بووە.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئیران جەختیکردووەتەوە لەسەر رێزگرتن لەسەروەرى و یەکێتى خاکى عێراق.