گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێک لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانەوە: زۆر ئەزیەت دەدرێن

2021.08.07 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێک لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانەوە: زۆر ئەزیەت دەدرێن

ناس کورد-

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دەڵێت، زانیارییان هەیە کە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوی بادینان "زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆریان بۆ دەهێنرێت"، بۆیە داوا دەکەن بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود زەڕکا لە دهۆک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمەکە ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئابی 2021، بانگەوازێکیان ئاڕاستەی هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، فراكسيونە جياوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەی مافی مرۆڤ و تەواوی لایەنە پەیوەنیدارەکان کردووە.

 

لە بانگەوازەکەدا هاتووە، "هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت، بۆیە داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەمو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت."

 

بۆیە "داواکارین بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێ بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن."