گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى کۆڵۆمبى

نەوەیەکى نوێترى کۆرۆنا حەوت وەرگرى ڤاکسینى کوشت

2021.08.06 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەیەکى نوێترى کۆرۆنا حەوت وەرگرى ڤاکسینى کوشت

ناس کورد-

 

حەوت کەس لە خانەى بەساڵاچووانى بەلجیکا گیانیان لەدەستدا دواى توشبوونیان بەنەوەى کۆڵۆمبى کۆرۆنا، سەرەڕاى ئەوەى ژەمى تەواوەتى ڤاکسینیان وەرگرتبوو، ئەوەش بەوتەى تیمى تایبەتمەند بە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆس کە پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو نەوە نوێیەى کۆرۆنا کە ناوى نراوە "بى.621.1" یەکەمجار لە کۆڵۆمبیا تۆمارکرا و دواتر لە ئەمریکا بڵاوبووەوە، بەڵام هێشتا بڵاوبونەوەى لەئەوروپا دەگمەنە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

مارک فان پسپۆڕى ڤایرۆس لەزانکۆى لوفین کە پشکنینیان بۆ ئەو بەساڵاچووانە کردووە وتى حەوت بەساڵاچوو گیانیان لەدەستداوە لەناوچەیەکى دەوروبەرى برۆکسل.

 

وتیشى تەمەنى ئەو کەسانە لەنێوان هەشتا بۆ نەوەد ساڵدایە و بەشێکیان بەتەواوى بارى تەندروستیان خراپ بووە.

 

لەبارەى ئەوەى ئەو کەسانە ڤاکسینیان پێدراوە و دواتریش مردوون، ئەو پسپۆڕە وتى "ئەوە زۆر جێگەى نیگەرانییە".

 

باسى لەوەشکرد، هێشتا زانایان نازانن ئایا ئەو نەوە نوێیەى کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە لە نەوەکانى دیکە یاخود نا.