گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئێران دانانى ئاڵاى کوردستان لەکاتى پێشوازیکردن لەسەرۆکى هەرێم بە ’’هەڵە’’ دادەنێت

2021.08.06 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران دانانى ئاڵاى کوردستان لەکاتى پێشوازیکردن لەسەرۆکى هەرێم بە ’’هەڵە’’ دادەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، لەکاتى پێشوازى لە سەرۆکى هەرێم لە فڕۆکەخانەى میهرئاباد لە تاران، هەڵەیەکى پرۆتۆکڵى روویداوە و لەجیاتى ئاڵاى عێراق ئاڵاى کوردستان هەڵکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکاتى پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لە شوێنى ئاڵاى عێراق ئاڵاى هەرێم دانراوە، ئەوەش هەڵەى پرۆتۆکۆڵى بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەى سەرۆکى ئێران و سەرۆکى هەرێم ئاڵاى عێراق دانراوە، ئەوەش کارە دروستەکە بووە.

  

وەزارەتى دەرەوەى ئیران جەختیکردووەتەوە لەسەر رێزگرتن لەسەروەرى و یەکێتى خاکى عێراق.