گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایی هەرێم قسەى نوێ لەسەر موچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەکات

2021.08.06 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی هەرێم قسەى نوێ لەسەر موچە و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی هەرێم رایگەیاند، موچەى پاشەکەوتکراوى فەرمانبەران وەک قەرز لاى حکومەت دەمێنێتەوە و لەهەوڵدان بۆ ئەوەى پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاى گۆڕان ئاماژەى بەوەکرد "موچەى پاشەوتکراو سروشتێکى یاسایمان پێداوە وەکو شایستەى نەدراو دامانناوە بۆ ئەوەى وەکو قەرز لاى حکومەت بمێنێتەوە".

 

وتیشى پێدانى موچەى تەواوەتى پێویستى بە ٨٩٥ ملیار دینارە، ئەوەش لەسەروى تواناى هەرێمەوەیە و بەبێ پارەکەى بەغدا ناتوانن ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، بەڵام هیوایان وایە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنى پارە.

 

لەبارەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانەوە، وەزیرى دارایی رایگەیاند، خراپى دۆخى دارایی ماوەى مانگێکە نەماوە، ئەگەر تەواوى شایستە داراییەکانى هەرێم لەبەغداوە بێت تەواوى ئەو کێشانە بە قۆناغ چارەسەر دەبێت.

 

باسى لەوەشکرد، لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیران لەسەرهێڵن بۆ ئەوەى میکانیزمى گونجاو بدۆزنەوە بۆ دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوە.