ناس كورد-
نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات "تائیستا هیچ حزب و لایه‌نێك ناوی كاندیده‌كانیان راده‌ستی مه‌سرور بارزانی، نه‌كردووه".
.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه كراوه، هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکا‌ڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنە ڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە.
.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئەو جۆره هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ڕادەستکردنی یەکجارەکی ناوی کاندیدەکان بە ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە هەژمار ناکرێت.
.