ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمشەو باران لەبەشێک لەناوچەکان ببارێت کە هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه شاخاويه‌كان نيمچه هه‌ور بێت و ئاسمانى ناوه‌راستى هه‌رێم ساماڵ و پهڵهههر هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نيمچه‌هه‌ور له گه‌ڵ بارينى نمه باران و بروسك و زياد بوونى خێرايی با له‌دواي نيوه شه‌و به شيوهي بچڕ بچڕ تا به‌يانى به تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هه‌روه‌ها پێشبينى بارانى مام ناوه‌ند هه‌وره تريشقه‌ى كورت خايه‌ن ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه‌ى وه‌كو خانقين و ده‌ورو به‌رى.
ئه‌مه‌ش بڕي بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم:
سڵيمانى 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ
قه‌ڵادزێ 10.8 ملم
هه‌ڵشۆ 2.8 ملم
مهيدان 0.2 ملم
سيده‌كان 0.2 ملم
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
زاحۆ دڵۆپ دڵۆپ
كركووك دڵۆپ دڵۆپ